ئه‌مڕۆ کۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌پڵ له App Storeــه‌که‌یدا که شوێنی داگرتنی به‌رنامه‌یه بۆ ئامێره‌کانی iPhone و iPod Touch به‌شێکی نوێی کرده‌وه به ناوی “Try Before You Buy” که تێیدا ڕێگات ده‌دات که ئه‌وه به‌رنامانه‌ی که له ئه‌سڵدا به پاره‌ن تۆ وه‌شانێکی ساده‌ی خۆڕاییان لێ دابگریت و تاقیان بکه‌یته‌وه… وه‌ك دیاره ئه‌م کاره بۆ ڕکابه‌رکێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سایتانه دانراوه که به‌رنامه‌کان به خۆڕایی داده‌نێن بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی که jailbreak کراون، چونکه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا jailbreak بوو به شتێکی یاسایی و هه‌روه‌ها به دوای ئه‌وه‌شدا jailbreak ده‌رچوو بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی که سیسته‌می نوێی ئه‌پڵیان له‌سه‌ره به ناوی iOS4… بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان هه‌ر له ناوی ئایفۆنه‌که‌ت یان ئایپۆده‌که‌ت App Store بکه‌ره‌وه و له به‌شی Featuredــدا کلیك له‌سه‌ر Free On App Store و پاشان به‌شی Try Before You Buy هه‌ڵبژێره.
[... درێژه ...]
له ڕێی سایتی Support Details ده‌توانیت ئه‌م زانیاریانه سه‌باره‌ت به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بزانیت:
- ناونیشانی IP
- وه‌شانی فلاش
- قه‌باره‌ی وێبگه‌ڕ به پیکسڵ
- جۆر و وه‌شانی وێبگه‌ڕه‌که‌ت
- جۆری سیسته‌می کارپێکردن
- چالاكبوون یان ناچالاکی جاڤاسکریپت و کووکیز
- قه‌باره‌ی ته‌واوی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به پیکسڵ
* هه‌روه‌ها ده‌توانیت هه‌موو زانیاریه‌کان له ڕێی ئیمه‌یڵه‌وه بنێریت یان به شێوه‌ی PDF دایبگریت.
[... درێژه ...]
بریتیه له به‌رنامه‌یه‌کی (CAD) که کورتکراوه‌ی (Computer Aided Design) واته دیزاینکردن به یارمه‌تی کۆمپیوته‌ره‌وه بۆ دروستکردنی دیزاینی دوو یان سێ ڕه‌هه‌ندی. له لایه‌ن Autodesk Incــه‌وه په‌ره‌یپێده‌درێت و ده‌فرۆشرێت. یه‌که‌م چاپی له کانوونی یه‌که‌می ساڵی 1982 ده‌رچوو، یه‌که‌م به‌رنامه‌ی جۆری (CAD) بوو له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره تاکه‌که‌سیه‌کان. له وه‌شانه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا شێوه‌ی ساده‌ی وه‌ك بازنه و هێڵ و تیری به‌کار ده‌هێنا بۆ دروستکردنی شێوه ئاڵۆزه‌کان به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه زیاتر په‌ره‌ی پێدرا و وه‌شانه مۆدێرنه‌کانی که‌ره‌سته‌ی ته‌واوی تێدایه بۆ داڕشتنی شێوازی 3D. وه‌شانه‌کانی ئێستای ته‌نها له‌سه‌ر سیسته‌می ویندۆزی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئیش ده‌که‌ن و به جۆری 32-بیت و 64-بیت به‌رده‌ست ده‌که‌وێت. له سه‌ره‌تادا وه‌شان بۆ Unix و Mac OS دروست ده‌کرا به‌ڵام دواتر وازی لێهێنرا. ڕووکار‌ی به‌رنامه‌که به زۆربه‌ی زمانه بڵاوه‌کانی جیهان هه‌یه و سه‌رکه‌وتووترین به‌رنامه‌ی ئه‌ندازیاریه و له کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی بڵاو له لایه‌ن ئه‌ندازیاره‌کانه‌وه به‌کاردێت.
[... درێژه ...]
به‌رنامه‌ی SWiSH Max به‌رنامه‌ی دروستکردنی فلاشه که به شێوه‌یه‌کی بڵاو به‌کاردێت بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ و ئه‌نیمه‌یشن و نمایشی فلاش له‌سه‌ر چه‌ند سه‌کۆیه‌کی جیاواز به جۆری فایلی (swf.) که ئێستا له ژێر کۆنترۆڵی Adobe Systemsــدایه. له لایه‌ن Swishzone.com Pty Ltdــه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه له ئوسترالیا. ئه‌م به‌رنامه‌یه به ئاسانتر و هه‌رزانتر داده‌نرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ Adobe Flash. هه‌رچه‌نده پاڵپشتی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی Adobe Flash ناکات وه‌ك ActionScript 3.0 به‌ڵام به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو و ساده‌یه بۆ به ئاسانی دروستکردنی فلاشه‌کانت. چه‌ند کاریگه‌ریه‌کی خۆکاری ئاماده‌کراوی جوانی تێدایه که یارمه‌تیت ده‌دات که دوگمه و شتی هاوشێوه‌ی ئه‌و به ئاسانی دروست بکه‌یت. هه‌روه‌ها دروستکردنی سایتی فلاش زۆر ساده و ئاسان ده‌کات. ئه‌و سکریپته‌ی که له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌کارده‌هێنرێت جۆرێکه له ActionScript که به SWiSH Script ناسراوه و زۆربه‌ی تواناکانی ActionScrit 2.0ــی تێدایه.
[... درێژه ...]
له ڕێی به‌رنامه‌ی Simpo PDF to Wordــه‌وه ده‌توانیت فایله PDFــه‌کانت بگۆڕیت به جۆری DOC زۆر به ئاسانی و به بێ تێکچوونی کواڵیتی وێنه و گرافیکه‌کانی ناو فایله‌که. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌و فایله PDFــانه‌ش ده‌گۆڕێت که له جۆری Read-Only یان قفڵ کراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و له ئه‌نجامدانی کاره‌کانیدا پێویستی به به‌رنامه‌ی Adobe Reader و Microsoft Word نابێت. هه‌روه‌ها ڕووکاره‌که‌ی زۆر ساده‌یه و به‌کارهێنانی گونجاوه بۆ شاره‌زایان و تازه ده‌ست پێکه‌رانیش.
[... درێژه ...]
به پێی بڵاگی فه‌رمی وۆردپرێس، که به‌هێزترین سکریپتی دروسکردنی سایت و بڵاگی خۆڕاییه، له وه‌شانه‌کانی داهاتوودا وۆردپرێس چیتر پاڵپشتی بۆ PHP 4 و MySQL 4 نامێنێت و وه‌شانی 3.1 که بڕیاره له کۆتایی ساڵی 2010ــدا ده‌ربچێت دوایین وه‌شانی وۆردپرێسه که پاڵپشتیان بکات. وۆردپرێسی 3.2 که له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی 2011ــدا ده‌خرێته به‌رده‌ست که‌مترین داواکاری بریتیه له PHP 5.2 چونکه له وه‌شانه‌کانی تری پێش خۆی به‌هێزتره و ژماره‌یه‌کی زۆری به‌کارهێنه‌رانی وۆردپرێس سێرڤه‌ره‌که‌یان ئه‌مه‌ی له سه‌ره و سکریپته‌کانی Drupal و Joomla ــش له وه‌شانه‌کانی داهاتوویاندا به هه‌مان شێوه‌ی لێده‌که‌ن. ته‌نها 11% ــی به‌کارهێنه‌رانی وۆردپرێس سێرڤه‌ره‌کانیان له PHP 5.2 به‌ره‌وخواریان له‌سه‌ره…
[... درێژه ...]
ئه‌دۆبی فۆتۆشۆپ، یان به کورتی “فۆتۆشۆپ”، به‌رنامه‌یه‌کی ده‌ستکاریکردنی گرافیکه که له‌لایه‌ن کۆمپانیای Adobe Systems ه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئێستا گرنگترین به‌رنامه‌ی ده‌ستکاریکردنی وێنه‌یه له بازاڕه‌کاندا. هه‌روه‌ها یه‌کێکه له گرنگترین به‌رنامه‌کانی کۆمپانیای Adobe Systems. وه‌کوو ستانده‌رێك بۆ دیزاینه‌ره پرۆفیشناڵه‌کان ناسراوه. له دوای وه‌شانی هه‌شته‌مه‌وه ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ CS و ئێستا دوا وه‌شانی بریتیه له CS5 واته وه‌شانی 12. به‌ناوبانگی فۆتۆشۆپ و گرانی نرخه‌که‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کراکه‌کانی زۆر بن و بڵاوبن.
[... درێژه ...]